دۆزی ژن

ژنێکی ئۆکرانی لە تورکیا کوژرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


ژنێکی ئۆکرانی لە تورکیا کوژرا
مەودا میدیا-

تەرمی ژنێکی ئۆکرانیی دانیشتووی تورکیا، لە ماڵەکەی خۆیدا دۆزراوەتەوە کە هەردوو دەستی لە پشتەوە بەستراون و کوژراوە.

بەگوێرەی هەواڵی میدیاکانی تورکیا، ئەمڕۆ یەکشەممە لە ناوچەی بۆدرومی پارێزگای موغڵای تورکیا ژنێک بە ناوی کریستینا نۆڤیتسکای خەڵکی ئۆکرانیا لە ناو ماڵەکەیدا بە کوژراویی دۆزرایەوە.

ئاماژە ببەوەشکراوە کە کاتێک پۆلیس چووتە ماڵەکەی، بینیویانە ژنەکە کوژراوە و هەردوو دەستی لە پشتەوە بەستراوەتەوە.

کریستینا نۆڤیتسکای تەمەنی ٢٥ ساڵە خەڵکی ئۆکرانیایە لە گەڕەکی ئەسکی چەشمەی بۆردووم نیشتەجێ بووە.

لەسەر ڕووداوەکە پۆلیس ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردووەتەوە و ئاماژەی بەوەکردووە کە دوو کەسیان لەسەر رووداوەکە دەستگیرکردووە کە گومان دەکرێت دەستیان لە رووداوەکەدا هەبێت.

پۆلیس باسی لەوەشکردووە کە ئەو دوو کەسەی دەستگیرکراون لە هاوڕێکانی ژنە کوژراوەکە بوون و لە دوا شەوەکانی ساڵی رابردوودا لەگەڵیدا بوون.

بەگوێرەی ئامارە فەرمییەکان لە ساڵی ڕابردوودا زیاتر لە 300 ژن لە تورکیا کوژراون و نزیکەی 200 کەیسی خۆکوشتنی ژنانیش هەبووە.

ب.م 

 

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

جەلەوە و مسک الخیتام

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

وڵاتانی ناوچەكە كامیان هەڵدەبژێرن؟

لەلایەن ئه‌رسه‌لان په‌رۆش


News

کوشتنی ژنێک و راچڵەکینی کۆمەڵگەیەک

لەلایەن میهرەبان حسێن


News

کورد چاو لە عەرەب و ئەفغان بکات

لەلایەن بەهێز حسێن