کوردستانی
سبەینێ گەڕەکێکی سلێمانی بێ کارەبا دەبێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتی کارەبای سلێمانی دانیشتوانی گەڕەکێکی سلێمانی ئاگاداردەکاتەوە کە سبەینێ بێ کارەبا دەبن.
لە ئاگادارینامەیەکدا، کە ئەمڕۆ 10/1/2021 بڵاوکراوەتەوە، بەڕێوەبەرایەتی کارەباتی سلێمانی دانیشتوانی "گەڕەکی شێخ محێدین" ئاگاداردەکاتەوە و رایدەگەیەنێت کە سبەینێ بێکارەبا دەبن.
لە ئاگادارینامەکەدا روونکراوەتەوە نەبوونی کارەبا لەو گەڕەکە پەیوەندی بە بەستنی ئامێری پێوەری زیرەکی کارەبا هەیە.
حکومەتی هەرێم پلانی هەیە لە ماوەیەکی کەمدا لە سەرتاسەری کوردستان ئامێری پێوەری زیرەکی کارەبا بۆ هاوبەشانی کارەبا ببەستێت و بەوەش سنور بۆ بەکارهێنانی نایاسایی کارەبا دانێت و داهاتی حکومەتیش زیاد بکات.
ب.م