گێتی

ئێران نزیکبوویەوە لە تێکشکاندنی گەورەترین کەشتی جەنگیی ئەمەریکا

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئێران نزیکبوویەوە لە تێکشکاندنی گەورەترین کەشتی جەنگیی ئەمەریکا
مەودا میدیا-

ئاژانسی فۆکس نیوزی ئەمەریکی بڵاوکردەوە کە دوو مووشەکی ئێرانی لە دووری 100میل لە کەشتییەکی ئەمەریکی بە ناوی "نیمیتز" کەوتوونەتەخوارەوە کە کەشتییەکە فڕۆکەی جەنگی هەڵگرتووە و لە کەنداوی عەرەبی لەنگەری گرتووە.

ئاژانسەکە ئەوەشی روونکردووەتەوە کە مووشەکە ئێرانییەکان بە شێوەیەکی مەترسیدار لە نزیک کەشتییەکە کەوتوونەتەخوارەوە.

ماوەی زیاتر لە مانگێکە کەشتی "نیمیتز"ی ئەمەریکی لە کەنداوی عەرەبی جێگیرکراوە و نزیکەی 270 فڕۆکەی جەنگی هەڵگرتووە.

بەرپرسێکی باڵای سەربازی لەبارەی رووداوەکەوە بۆ فۆکس نیوز دواوە و وتویەتی "موشەکە دورهاوێژە ئێرانییەکان لە جۆری بالیستیک بوون و لە نزیک کەشتیەکە کەوتوونەتەخوارەوە".

بەرپرسەکە ئاماژەی بەوەشکردووە "ئێمە چاوەڕێی ئەوەمان کردبوو کە ئێران مووشەک بهاوێژێت، بەڵام ئەو روداوە تووشی دڵەڕاوکێی کردین، چوونکە مووشەکەکان زۆر نزیک بوون".

هەر ئەمڕۆ، حوسێن سەلامی، فەرماندەی سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامیی ئێران رایگەیاند لەمیانی ئۆپەراسیۆنەکەیان بەناوی "پێغەمبەر" توانیویانە بە ئاراستەی ئۆقیانوسی هند مووشەکی بالیستیکی دوەرهاوێژ بەکاربهێنن.

سەلامی بۆ میدیاکانی ئێران دواوە و باسی لەوەکردووە لەو ئۆپەراسیۆنە  دەریاییەدا بە مووشەکی "کرۆز" کە خێرایی کەمە، چەندان ئامانجی گەورەیان پێکاوە.

روونیشیکردووەتەوە "بە کەڵکوەرگرتن لە مووشەکە بالستیکی دوورهاوێژ بۆمان دەرکەوت دەتوانین لەناو وڵاتی خۆمانەوە ئامانجە زۆر دوورە گەڕۆکەکان بپێکین، کە ئەمەش دەسکەوتێکی گەورەی بەرگرییە".

ئەمە لە کاتێکدایە کە بە گوێرەی رێککەوتنی ئێران لەگەڵ وڵاتانی "پێنج کۆ یەک" کە لە ساڵی 2015 واژۆکرا، ئێران بۆی نییە تا 8 ساڵ دوای رێککەوتنەکە مووشەکی دوورهاوێژ بەکاربهێنێت.

ب.م

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب