عیراقی

فراکسیۆنی گۆڕان: بێباکین لە هەر هەنگاوێک کە بەرانبەرمان دەگیرێتەبەر

مەودا میدیا - سلێمانی |


فراکسیۆنی گۆڕان: بێباکین لە هەر هەنگاوێک کە بەرانبەرمان دەگیرێتەبەر
مەودا میدیا-

فراکسیۆنی گۆڕان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە ئاماژەی بەوەکردووە "هەموو هەوڵێکی فراکسیۆنی گۆڕان وەک پێکهاتەیەکی کاریگەری ناو هاوپەیمانیی هیوای کوردستانی چالاککردنی رۆڵی نوێنەرایەتیە لە ئاست کاری پێکەوەییدا و رێگرتنە لە هەر قۆرخکارییەکی ناو پرۆسەی سیاسیی عێراق کە حزبێک یان ئاراستەیەکی سیاسیی ناو هەرێم بیەوێت بەناوی نوێنەرایەتیی خەڵکی کوردستانەوە و لەسەر حسابیی خەڵکی هەرێم، ئەجێندا حزبیی و شەخسی و عائیلیەکانیان جێکەوت بکەن".

ئاماژە بەوەشکراوە "دەربارەی پڕۆژە یاسای موازەنەی فیدڕالی بۆ ساڵی 2021 فراکسیۆنی گۆڕان بەوپەڕی ڕاشکاوییەوە رایدەگەیەنێت کە لەگەڵ ئەوەدایە چیتر لە پاڵ تاڵانکردنی داهاتەکانی کوردستاندا بەتایبەت داهاتی نەوت خەڵکی کوردستان بێموچە و بێ بودجە نەکرێ بەناوی دروشمی موزەییەف، کاتی ئەوە هاتوە نەوتی خەڵکی کوردستان ببێتە هۆی کۆتایی هێنان بە کێشەی پشکی هەرێم لە موازەنەی فیدراڵیدا، نەک هەرزانفرۆش و تاڵانفرۆش بکرێت و بخرێتە خزمەتی دەوڵەتان و حزب و خێزانە سیاسیەکان".

لە راگەیەنراوەکەدا هاتووە "فراکسیۆن جارێکی تر جەخت لە بەرجەستەکردنیی ئازادییە گشتیەکان دەکاتەوە لە هەرێمی کورستان و بەردەوامە لە فشار و بەدواداچونەکانی لەسەر دۆسێی دەستگیرکراوەکانی ژیر دەسەڵاتی زۆنی زەرد و سەلامەتیی گیانی هەمو ئەو رۆژنامەنوس و مامۆستا و چالاکوانانە دەخاتە ئەستۆی حزبی دەسەڵاتداری ئەوێ. هەروەها بەردەوامین لە فشار کردن بۆ لێکۆڵینەوە لە بکوژانی شەهیدانی خۆپیشاندانەکانی کۆتایی ساڵی رابردوو لە سنوری پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە و بەدادگایی گەیاندنیان".

فراکسیۆنی گۆڕان روونیکردووەتەوە "هەڵمەتێکی ناوزڕاندن و تۆمەتبەخشینەوە بە شیوەیەکی رێکخراو و هاوبەش لە لایەن پارتی و هاوئاوازەکانییەوە دژی هاوپەیمانیی هیوا بە گشتی و فراکسیۆنی گۆڕان و ئەندامانی بە تایبەتی بەرێوەدەچێت، ئێمە لە کاتێکدا هۆشداری دەدەین لەوەی بەوردی ئاگاداری سەفقە و پیلانەکانیانین، ئاگاداریشیان دەکەینەوە کە هەرگیز و لە ژێر هیچ فشارێکدا دەستبەرداری ئەو ئامانجانە نابین کە وەک گرێبەستی نێوان ئێمە و خەڵک وایە و لەسەرەتاوە گۆڕانی لە پێناودا دامەزراوە".

ئاماژە بەوەشکراوە "فراکسیۆن بێباکی خۆی لە هەمو ئەو هەوڵ و هەنگاوە هاوبەشانەی بەرەی دەسەڵات دەخاتە ڕوو کە بەرانبەر فراکسیۆن دەیگرنە بەر، ئەوەی بۆ ئێمە گرنگە ئەو قەناعەتە سیاسیانەن کە لە سەرەتای گۆڕانەوە وەک بەڵێنی سیاسیی بەخەڵکمانداوە و لە دەرەوەی بەرژەوەندی گشتی نابینە پارێزەری خەڵکی لادەر و، بەردەوام دەبین لە نوێنەرایەتی کردنی راستەقینەی جەماوەری گۆڕانخواز و ناڕازیی کوردستان کە ئێمە شەرعییەتمان لەوان وەرگرتوە."

ئەمە لەکاتێکدایە کە نزیکەی سەش مانگە فراکسیۆنی گۆڕان پەیوەندییەکانی خۆی لەگەڵ بزوتنەوەی گۆڕان هەڵپەسردووە و هەفتەی پێشووش لەگەڵ چەند فراکسیۆنێکی تری کوردی ناو ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، هاوپەیمانێتی هیوایان راگەیاند و هەتا ئێستاش بزوتنەوەکە نە پشتیوانی خۆی لەو هەنگاوە راگەیاندووە نە دژایەتی کردووە.

ب.م

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان