کوردستانی
دڵنیایی دەدرێتە دانیشتووانی ناحیەی خورماڵ
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی هەڵەبجە دڵنیایی دەداتە دانیشتووانی ناحیەی خورماڵی سەر بە پارێزگای هەڵەبجە کە ئاوی خواردنەوەیان پاکە و هیچ گرفتێکی نییە بۆ تەندروستیی هاوڵاتییان.
بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی هەڵەبجە دڵنیایی دەداتە دانیشتووانی ناحیەی خورماڵی سەر بە پارێزگای هەڵەبجە کە ئاوی خواردنەوەیان پاکە و هیچ گرفتێکی نییە بۆ تەندروستیی هاوڵاتییان.
لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی هەڵەبجە رایگەیاندووە "ئەو ئاوەی كە دانیشتووانی گەڕەكی ئاشتی لە ناحیەی خورماڵ بەكاریدەهێنن، پاش پشكنین دەركەوتووە پاكە و سەرچاوەی بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەكانی سكچون و رشانەوە نییە كە بەشێك لە هاوڵاتییان تووشی هاتوون".
هەر لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە "چەندین جار لیژنەكانمان سەردانی ئەو ئاوەیان كردووە و دڵنیایی دەدەینە دانیشتووانی سنوورەكە ئەو سەرچاوەی ئاوە هیچ گرفتێكی نییە".
س.س
س.س