کوردستانی
تەقینەوەی بۆمبێک 9 کوژراوی لێکەوتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لە گوندی شەرائیح ئەلشیمالی سەر بە قەزای شنگال بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێک بە سەربازانی سوپای عیراق نۆ کەس کوژران کە هەشتیان سەربازی عیراقین و یەک کەسیشیان هاوڵاتیی مەدەنییە.
مەحما خەلیل، قایمقامی قەزای شنگال بە مەودا میدیای راگەیاند "پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە 17ی کانونی دووەمی 2021 لە گوندی شەرائیح ئەلشیمالی سەر بە قەزای شنگال بۆمبێک بە تیمی ئەندازیاری سوپای عیراقدا تەقییەوە، لە ئەنجامدا 9 کەس کوژران".
ئاماژەی بەوەشکرد "لەو 9 کەسە هەشتیان سەربازی عیراقین و یەک کەسیان هاوڵاتیی مەدەنییە"، ئەوەشی خستەڕوو "ئەو تیمە سەرقاڵی پوچەڵکردنەوەی ئەو بۆمبە بوون و لەوکاتەدا بۆمبەکە تەقیوەتەوە".
س.س