گێتی

لە ئەمەریكاوە داوا دەكرێت حوسییەكان نەخرێنە لیستی تیرۆرەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


لە ئەمەریكاوە داوا دەكرێت حوسییەكان نەخرێنە لیستی تیرۆرەوە
مەودا میدیا-

لە نامەیەكیاندا بۆ مایك پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا، 25 ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمەریكا سەركۆنەی بە تیرۆریست ناساندنی حوسییەكانی یەمەن لەلایەن دۆناڵد ترەمپەوە دەكەن و دەڵێن ئەنجامێكی نەرێنی بۆ سەر خەڵكی یەمەن دەبێت.

گریگۆری مێكس، سەرۆكی لیژنەی كاروباری دەرەوە لە ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمەریكا دەڵێت "ناساندنی حوسییەكان وەكو رێكخراوێكی تیرۆریستی، قەیرانی مرۆیی لە یەمەن قووڵتر دەكاتەوە".

ئەوەشی وتووە "ئەو هەنگاوە كارەكانی مارت گریفیس، نێردەی تایبەتی نەتەوە یەكگرتووەكان قورستتر دەكات، كە هەر ئەویش رێگەیەكی گونجاوە بۆ كۆتاییهێنان بە شەڕی یەمەن".

لەلایەكی دیكەوە جیك سۆلیڤان، بەربژێری سەرەكی جۆو بایدن، سەرۆكی هەڵبژێردراوی ئەمەریكا بۆ پۆستی راوێژكاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمەریكا لە جریوەیەكدا لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی تویتەر نووسیویەتی "بڕیارەكەی دۆناڵد ترەمپ بۆ ناساندنی حوسییەكان وەكو رێكخراوێكی تیرۆریستی هیج نییە جگە لەوەی نەهامەتیی یەمەنییەكان زیاتر دەكات".

ئەوەشی وتووە "پێویستە سەركردەی حوسییەكان سزا بدرێت، بەڵام ناساندنی حوسییەكان بە رێكخراوێكی تیرۆریستی نەهامەتییەكانی گەلی یەمەن زیاتر دەكات، هەروەها رێگری لە هەوڵە دیپلۆماسییەكان وەكو بنەمای سەرەكی بۆ كۆتاییهاتنی شەڕ دەكات".

خ.غ

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان