گێتی
دوو هونەرمەندی گەورەی جیهانی، بەشداری مەراسیمی سوێندخواردنی جۆو بایدن دەكەن
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
لیژنەی رێكخستنی مەراسیمی سوێندخواردن و دەستبەكاربوونی جۆو بایدن بۆ سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكان رایگەیاند لیدی گاگا وجینێفر لۆپێز، ئەستێرەی پۆپی ئەمەریكی، لە مەراسیمەكەدا بەشداریی دەكەن كەوا بڕیارە رۆژی 2ی كانونی دووەمی 2021 لە واشنتۆن بەڕێوەبچێت.
لیژنەكە بۆ ئاژانسی فرانس پرێسی روونكردووەتەوە كە "لیدی گاگا لەسەر پلیكانەكانی باڵەخانەی كاپیتۆڵەوە سروودی نیشتمانیی ئەمەركی دەچڕێت".
ئەو دوو ئەستێرە ئەمەریكییە لەكاتی بەڕێوەچوونی بانگەشەی هەڵبژاردنەكاندا پاڵپشتی خۆیان بۆ جۆو بایدن راگەیاندبوو و گاگا بایدنیشی بە "برا گەورە" ناوهێنابوو، هەروەك لەگەڵ باراك ئۆباما، سەرۆكی پێشووی ئەمەریكا بۆ رووبەڕووبوونەوەی دەستدرێژیی سێكسی كاری كردبوو.
خ.غ