کوردستانی

نەجاڕ: لەگەڵ لایەنەکان گفتوگۆی پێکهێنانی یەک هاوپەیمانێتی فراوانمان کردووە

مەودا میدیا - سلێمانی |


نەجاڕ: لەگەڵ لایەنەکان گفتوگۆی پێکهێنانی یەک هاوپەیمانێتی فراوانمان کردووە
مەودا میدیا-

کاکەمین نەجاڕ، ئەندامی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانییدا لە دوای کۆبوونەوە لەگەڵ حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان، ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکانی چەند رۆژی رابردووی بۆ میدیاکان ئاشکرا کرد.

ناوبراو رایگەیاند لە کۆبوونەوەکاندا لەگەڵ لایەنە سیاسییەکان کە لەم چەند رۆژەی رابردوودا ئەنجامدران، گفتوگۆ کراوە لەبارەی پێکهێنانی هاوپەیمانێتییەکی فراوان بۆ بەشداربوونی لایەنە کوردییەکان لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق.

نەجاڕ، لەبارەی کۆبوونەوەی نێوان پارتی و یەکێتی، وتی "هەردوولامان جەختمان لە چەسپاندنی لامەرکەزی کردەوە، بەڵام هەردوولامان لەگەڵ ئەوەین هیچ زیانێک بە کیانی هەرێم نەگەیەنرێت بە هیچ بیانوویەک".

ئەمە لەکاتێکدایە کە لە چەند رۆژی رابردوودا شاندێکی پارتی دیموکراتی کوردستان بە سەرۆکایەتی کاکەمین نەجاڕ، سەردانی زۆرێک لە لایەنە سیاسییەکانیان کردووە و چەند پرسێکیان لەگەڵ تاوتوێ کردوون.

ب.م

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

هەموو گیانلەبەرێک گۆشتخۆرە، بەس ناوی گورگ بەدە

لەلایەن د.نازەنین عوسمان


News

‎ترس لە کشانەوەی بێ گرەنتی

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

رووفاتەکانى ئیسرائیل و رووفاتەکانى ئەنفال

لەلایەن عارف قوربانی


News

ژەنگی مێژوو

لەلایەن نەرمین عوسمان