عیراقی

هەڵبژاردنی پەرلەمانی عیراق دوادەخرێت و دەڵێن: دەمانەوێت رێگە لە ساختەكاری بگرین

مەودا میدیا - سلێمانی |


هەڵبژاردنی پەرلەمانی عیراق دوادەخرێت و دەڵێن: دەمانەوێت رێگە لە ساختەكاری بگرین
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

ئەمڕۆ هەرسێ سەرۆکایەتییەکەی عیراق لەگەڵ کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق کۆدەبێتەوە بەمەبەستی تاوتوێکردنی گۆڕینی کاتی هەڵبژاردن لە  6ی حوزەیرانەوە بۆ 16ی ئۆکتۆبەری 2021.

سەعید کاکەیی، ئەندامی ئەنجومەنی کۆمسیارانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق بە مەودا میدیای راگەیاند "بڕیارە ئەمڕۆ دووشەممە 18ی کانونی دووەمی 2021 هەرسێ سەرۆکایەتییەکەی عیراق لەگەڵ کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق کۆبێتەوە".

ئاماژەی بەوەشکرد "کۆبوونەوەکە بەمەبەستی تاوتوێکردن و بڕیار دانە لەو پێشنیازەی کە دوێنێ کۆمسیۆن بەرزیکردەوە بۆ ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق بەمەبەستی دواخستنی هەڵبژاردنی پێشوەختەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە 6ی حوزەیرانەوە بۆ 16ی ئۆکتۆبەری 2021".

کاکەیی وتی "یەکێک لە هۆکارەکانی دواخستنی هەڵبژاردن ئەوەیە کە هاوپەیمانەکان تاوەکو ئێستا دوو لایەنن لەکاتێکدا لە هەڵبژاردنی ساڵی 2018دا 25 لایەنی هاوپەیمانی هەبوو، هەروەها ئەم دواخستنە دەرفەتی زیاتر دەدات بە دەنگدەران بۆ نوێکردنەوەی کارتی بایۆمەتری، چونکە هەندێک لایەن بە نیازن بە کارتە کۆنەکە ساختەکاری بکەن".

س.س
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان