کوردستانی
"پرۆژەی لامەرکەزی هەنگاوێکی تر نزیک دەبێتەوە لە جێبەجێکردن"
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
لێپرسراوی ناوەندی کاروباری یاسایی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایدەگەیەنێت پرۆژەی لامەکەزی ئامادەکراوە و لە مانگی 12ی ساڵی رابردووەوە نێردراوە بۆ ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، ئاماژە بەوەشدەکات پێدەچێت لە کۆبوونەوەی داهاتووی ئەنجومەنی وەزیران خوێندنەوەی بۆ بکرێت.

تەلار لەتیف، لێپرسراوی ناوەندی کاروباری یاسایی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "پرۆژەی لامەکەزی ئامادەکراوە و لە مانگی 12ی ساڵی رابردووەوە نێردراوە بۆ ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان".
ناوبراو ئاماژەی بەوەشکرد "لە کۆبوونەوەی هەفتەی پێشووی ئەنجومەنی وەزیراندا، داواکراوە لە کۆبوونەوەی داهاتووی ئەنجومەنەکەدا پرۆژەکە بخرێتە بەرنامەی کارەوە، پێدەچێت لە کۆبوونەوەی داهاتوودا خوێندنەوە بۆ پرۆژەکە بکرێت".
تەلار لەتیف وتی "تیمی یەکێتی لە حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە تەواوەتی پشتیوانی پرۆژەکە دەکەن، خۆشیان لە کاتی ئامادەکردنییدا بەشداربوون".
پرسی لامەرکەزی یەکێکە لەو پرسانەی کە لە ماوەی رابردوودا زۆرترین گفتوگۆی لەبارەوە کراوە و یەکێک بوو لە خاڵەکانی بەرنامەی کاری کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان.
ب.م