عیراقی

وەزیری بەرگریی تورکیا گەیشتە عیراق و سەردانی هەولێریش دەکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


وەزیری بەرگریی تورکیا گەیشتە عیراق و سەردانی هەولێریش دەکات
مەودا میدیا-

وەزیری بەرگریی تورکیا گەیشتە بەغدا و بڕیارە سبەینێش سەردانی هەولێر بکات، سیاسەتمەدارێکیش دەڵێت چاوەڕوان دەکرێت دوای سەردانەکە شەڕی دژی پەکەکە سەختتر بێت.

ئەمڕۆ دووشەممە 18ی کانونی دووەمی 2021 خولسی ئاکار، وەزیری بەرگریی تورکیا بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە بەغدا و بڕیارە لەگەڵ هەریەک لە سەرۆک وەزیران، سەرۆک کۆمار و وەزیری بەرگریy عیراق کۆبێتەوە.

بەپێی کارنامەی راگەیەندراوی سەردانەکە، ئاکار دوای کۆبوونەوەکانی لە بەغدا، سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە.

محەمەد ئەمین پینجوێنی، سیاسەتمەدار و شارەزا لە کاروباری تورکیا لەبارەی سەردانەکەوە بە مەودا میدیای وت "بێگومان هەر کۆبوونەوەیەک لەنێوان وەزیری بەرگریی تورکیا و بەرپرسانی عیراق ئەنجامبدرێت پەیوەندیی بە شەڕی ئەو وڵاتە و پەکەکە و هێزە کوردییەکانەوە هەیە".

ناوبراو ئاماژەی بەوەشکرد "ئەگەرێکی بەهێزە لەدوای ئەو سەردانەی وەزیری بەرگری، هێرشی تورکیا بۆ سەر هێزە کوردییەکان بچێتە قۆناغیکی نوێ و ئەوەش مەترسیدارە".

حکومەتی تورکیا ماوەی زیاتر لە 36 ساڵە لە شەڕدایە لەگەڵ پارتی کرێکارانی کوردستان و لەم ساڵانەی دواییدا لە چەندین ناوچەی جیاواز لە باشوور و رۆژئاوای کوردستان هێرشی کردووەتە سەر گەریلاکانی ئەو پارتە.

ب.م

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان