کوردستانی

بەفر و باران دەبارێت و پلەکانی گەرما دادەبەزێن

مەودا میدیا - سلێمانی |


بەفر و باران دەبارێت و پلەکانی گەرما دادەبەزێن
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

بەڕێوەبەری کەشناسی و بوومەلەرزەزانی سلێمانی رایدەگەیەنێت بەپێی پێشبینییەکانی بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان کەشوهەوا بۆ ماوەی چەند رۆژی داهاتووش ناجێگیر دەبێت، ئاماژە بەوەشدەکات بەفر و باران دەبارێت و پلەکانی گەرما دادەبەزن.

ئاسۆ کەمال، بەڕێوەبەری کەشناسی و بوومەلەرزەزانی سلێمانی بە مەودا میدیا راگەیاند "بەپێی پێشبینییەکانی بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان کەشوهەوا بۆ ماوەی چەند رۆژی داهاتووش ناجێگیر دەبێت و ئەگەری باران بارین دەبێت بەشێوەی پچڕ پچڕ، هاوکات بەفر لە ناوچە شاخاوییەکان دەبارێت".

ئاماژەی بەوەشکرد "لەگەڵ ئەو شەپۆلەدا بارستە هەوایەکی ساردی جەمسەری روو لە ناوچەکانی کوردستان دەکات، هەروەها پلەکانی گەرما روو لە دابەزین دەکات بە تایبەتی لە کۆتایی هەفتەدا".

ئاسۆ کەمال وتی "لە کۆتایی هەفتەدا بارینی بەفر و باران کۆتایی دێت، بەڵام نزمبوونەوەی پلەکانی گەرما بەردەوامی دەبێت تاوەکو ناوەڕاستی هەفتەی داهاتوو".

س.س
Qaiwan
Qaiwan