کوردستانی

یەکێتی داوای رادەستکردنی نەوتی هەرێم بە بەغدا دەکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


یەکێتی داوای رادەستکردنی نەوتی هەرێم بە بەغدا دەکات
مەودا میدیا-

فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق داوا دەکات نەوتی هەرێم رادەستی حکومەتی فیدراڵ بکرێت و لەبەرانبەردا حکومەتی فیدراڵ پابەندبێت بە پێدانی بەشە بودجەی هەرێم.

فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لە پەرلەمانی عیراق کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیی لەبارەی بەشە بودجەی هەرێم لە پرۆژە یاسای بودجەی 2021 و رێککەوتنی نێوان هەرێم و بەغدا ئەنجامدا.

لە کۆنگرەکەدا، هەرێم کەمال ئاغا، پەرلەمانتاری یەکێتی قسەیکرد و وتی "داوا لە حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەین بەپێی رێککەوتنی نێوان هەرێم و بەغدا، نەوت رادەستی حکومەتی فیدراڵ بکات".

ناوبراو وتی "داواش لە حکومەتی فیدراڵ دەکەین، پابەند بێت بە ناردنی بەشە بودجەی پێویست بۆ هەرێم".

جەختیشیکردەوە کە جێبەجێکردنی ئەو دوو داواکارییە دەبێتە نیشانەی نیازپاکی هەر لایەنێک لەو دوانە.

ب.م
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

هەموو گیانلەبەرێک گۆشتخۆرە، بەس ناوی گورگ بەدە

لەلایەن د.نازەنین عوسمان


News

‎ترس لە کشانەوەی بێ گرەنتی

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

رووفاتەکانى ئیسرائیل و رووفاتەکانى ئەنفال

لەلایەن عارف قوربانی


News

ژەنگی مێژوو

لەلایەن نەرمین عوسمان