کوردستانی
بافڵ تاڵەبانی: جەخت لە چارەسەرکردنی ریشەییانەی کێشەکانی ھەرێم و بەغدا دەکەمەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئەمڕۆ دووشەممە 18ی کانونی دووەمی 2021 بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازیکرد لەنی رووچی، کونسوڵی گشتیی چین لە هەرێمی کوردستان.
بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان و کونسوڵی گشتیی چین لە هەرێمی کوردستان لە دیدارێکدا باس لە پەرەپێدانی پەیوەندیی ھەماھەنگی و ھاریکاری زیاتر لە سەرجەم بوارەکان لەنێوان ھەردوولا کرا، هەروەها باس لە پەیوەندیی لەمێژینەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و کۆماری چین کرا.

لای خۆیەوە بافڵ تاڵەبانی، بە گرنگییەوە لە رۆڵ و پێگەی چینی رووانی و کاراکردنەوە و بووژاندنەوەی ئەو پەیوەندییانەی بە گرنگزانی و داوایکرد لە بوارەکانی ئابووری، فەرھەنگی و کولتووری زیاتر پشتیوانی لە ھەرێمی کوردستان بکەن لەو رووەوە ھەموو هاوکاری و کار ئاسانییەکی دەربڕی.
ھەر لە دیدارەکەدا بە وردی پێشھات و پەرەسەندنە سیاسی و ئەمنییەکان تاوتوێکرا و ھەڵسەنگاندن بۆ پەیوەندییەکانی ھەرێمی کوردستان و بەغدا، کێشەی بودجە و قوتی ھەرێمی کوردستان کرا، ھاوسەرۆک بڕیار و گۆشەنیگای یەکێتی بۆ کۆی پرسەکان خستەڕوو و جەختی لە چارەسەکردنی ریشەییانەی کێشەکان کردەوە، بەشێوەیەک کە کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان سودمەندی یەکەم بن.
س.س
س.س