کوردستانی
مەودا میدیا دەقی پرۆژەی لامەرکەزی کە یەکێتی ئامادەیکردووە بڵاودەکاتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
مەودا میدیا دەقی پرۆەی لامەرکەزی بۆ پارێزگاکانی کوردستان، کە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئاراستەی ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستانی کردووە، بڵاودەکاتەوە.
پڕۆژەکە لە 11 مادە پێکهاتووە و داوای لامەرکەزی ئیداری و دارایی دەکات بۆ پارێزگاکان و بڕیارە لە کۆبوونەوەی داهاتووی ئەنجومەنی وەزیراندا خوێندنەوەی بۆ بکرێت.
پێشتر تەلار لەتیف، لێپرسراوی ناوەندی کاروباری یاسایی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "پرۆژەی لامەکەزی ئامادەکراوە و لە مانگی 12ی ساڵی رابردووەوە نێردراوە بۆ ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان".

ناوبراو ئاماژەی بەوەشکرد "لە کۆبوونەوەی هەفتەی پێشووی ئەنجومەنی وەزیراندا، داواکراوە لە کۆبوونەوەی داهاتووی ئەنجومەنەکەدا پرۆژەکە بخرێتە بەرنامەی کارەوە، پێدەچێت لە کۆبوونەوەی داهاتوودا خوێندنەوە بۆ پرۆژەکە بکرێت".
تەلار لەتیف وتی "تیمی یەکێتی لە حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە تەواوەتی پشتیوانی پرۆژەکە دەکەن، خۆشیان لە کاتی ئامادەکردنییدا بەشداربوون".