کوردستانی

پێنج تۆمەتبار بە تۆمەتی رێگریکردن لە هاوڵاتییان دەستگیرکران

مەودا میدیا - سلێمانی |


پێنج تۆمەتبار بە تۆمەتی رێگریکردن لە هاوڵاتییان دەستگیرکران
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی دەستگیرکردنی پێنج تۆمەتباری راگەیاند بە تۆمەتی ئەوەی لە شاخی ئەزمەڕ و گۆیژە رێگرییان لە چەند کەسێک کردبوو و پارەیان لێوەرگرتبوون.

لە راگەیەندراوەکەی پۆلیسدا هاتووە "پاش سكاڵای‌ هاوڵاتییه‌ك كه‌ له‌ شاخی‌ ئه‌زمڕ له‌لایه‌ن سێ تۆمه‌تباره‌وه‌ رێگریی لێكراوه‌ و ساڵانه‌ی‌ ئۆتۆمبێل ‌و مۆڵه‌تی‌ شۆفێری‌ ‌و بڕێك پاره‌ی‌ لێسه‌ندراوه‌، ده‌ستبه‌جێ هێزه‌كانی‌ پۆلیس لێكۆڵینه‌وه‌كانیان بۆ ده‌ستگیركردنی‌ تۆمه‌تباره‌كان ده‌ستپێكردو پاش وه‌رگرتنی‌ بڕیاری‌ به‌ڕێز دادوه‌ر، له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی‌ به‌شی‌ پۆلیسی‌ فریاكه‌وتنه‌وه‌ توانرا ده‌ستگیر بكرێن".

ئاماژە بەوەشکراوە "له‌كاتی‌ ده‌ستگیركردنیاندا ده‌ستیشگیرا به‌سه‌ر چه‌كێكدا له‌جۆری‌ كڵاشینكۆف‌و ئۆتۆمبێلێك له‌جۆری‌ (تویتا- ئه‌ڤه‌لۆن) كه‌ به‌تۆمه‌تباره‌كان بووه‌، له‌ ئێستادا هه‌ریه‌ك له‌تۆمه‌تباران (ك، ك، أ) و (ك، س، م) و (م، ی، م) به ‌بڕیاری‌ به‌ڕێز دادوه‌رو به‌پێی‌ ماده‌ی‌ 452 له ‌یاسای‌ سزادانی‌ عێراقی‌ راگیراون‌ و لێكۆڵینه‌وه‌ له‌گه‌ڵیاندا به‌رده‌وامه‌".

پۆلیسی سلێمانی ئاماژەی بەوەشداوە "له‌لایه‌كی‌ دیكه‌وه‌و‌ له‌سه‌ر سكاڵای‌ هاوڵاتییه‌ك ‌و پاش وه‌رگرتنی‌ بڕیاری‌ به‌ڕێز دادوه‌ر، دوو تۆمه‌تباری‌ دیكه‌ له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی‌ به‌شی‌ پۆلیسی‌ نه‌هێشتنی‌ تاوانه‌وه‌ ده‌ستگیركران كه‌ له ‌شاخی‌ گۆیژه‌ رێگرییان له ‌هاوڵاتییه‌ك كردبوو بڕێك پاره‌یان لێسه‌ندبوو، له‌كاتی‌ ده‌ستگیركردنی‌ تۆمه‌تباره‌كاندا ده‌ستیشگیرا به‌ سه‌ر ئۆتۆمبێلێكدا له‌جۆری‌ (نیسان- سه‌نی‌)".

لە کۆتایشدا هاتووە "له ‌ئێستادا هه‌ریه‌ك له‌تۆمه‌تباران (ژ، ف، ع) و (ف، ج، أ) به‌ بڕیاری‌ به‌ڕێز دادوه‌ر و به‌پێی‌ ماده‌ی‌ 452 له‌یاسای‌ سزادانی‌ عیراقی‌ راگیراون ‌و لێكۆڵینه‌وه‌ له‌گه‌ڵیاندا به‌رده‌وامه‌".

س.س
Qaiwan
Qaiwan