مەودا کەناڵ

بزووتنەوەی گۆڕان: پاشەکشێ دەبینرێت لەسەر ئەو دەستکەوتانەی کورد لە رابردوودا بەدەستیهێناوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


بزووتنەوەی گۆڕان: پاشەکشێ دەبینرێت لەسەر ئەو دەستکەوتانەی کورد لە رابردوودا بەدەستیهێناوە
مەودا میدیا-

رێکخەری ژووری پەرلەمانی بزووتنەوەی گۆڕان رایگەیاندووە پاشەکشێ زۆر دەبینرێت لەسەر ئەو دەستکەوتانەی کورد لە رابردوودا بەدەستیهێناوە و باس لەوەش دەکات ئێستا مەترسی لەسەر فیدڕاڵییەت و ماف و خاک و شایستە داراییەکانی هەریم دروست بووە.

کاردۆ محەمەد، رێکخەری ژووری پەرلەمانی بزووتنەوەی گۆڕان بۆ میدیای حزبەکەی دەڵێت "زۆربری لایەنەکان لەگەڵ دواخستنی هەڵبژاردنی پیشوەختەی عیراقن، بەڵام هیچ لایەنێک بوێری ئەوەی نییە بە ئاشکرا بیڵێت".

ئاماژەی بەوەش کردوووە "پاشەکشی زۆر دەبینرێت لەسەر ئەو دەستکەوتانەی کورد لە رابردوودا بەدەستیهێناوە" و روونتشی دەکاتەوە "ئێستا مەترسی لەسەر فیدڕاڵییەت و ماف و خاک و شایستە داراییەکانی هەریم دروست بووە".

ک.ر