کوردستانی
لەبارەی سەردانکردنی ئێران هاوڵاتییان ئاگادار دەکرێنەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
کۆمەڵگەی مەرزی حاجی ئۆمەران ئەو هاوڵاتییانە ئاگادار دەکاتەوە کە دەیانەوێت سەردانی ئێران دەکەن باسی لەوەش کردووە پێویستە ئەو هاوڵاتییانەی سەردانی ئێران دەکەن پشکنینی PRCیان پێبێت
کۆمەڵگەکە، لە راگەیەنراوێکدا ئەوەی خستووەتەڕوو "داوا لە هاووڵاتییان دەکەین کاتێک سەردانی وڵاتی ئێران دەکەن و دێن بۆ ڤیزە وەرگرتن و پێش چوونیان پێویستە پشکنینی PRCیان پێبێت".
راگەیەنراوەکە ئەوەشی تێدا هاتووە "هەروەها لە ئێرانیشدا پێویستە هەمان پشکنینیان پێبێت، هەروەها ئەو پشکنینەی کە دەیکات پێویستە پشکنینی تاقیکەی حکومی بێت و نابێت بەهیچ شێوەیەک پشکنینی تاقیکەی تایبەتیبێت".
ب.م