کوردستانی

پەرلەمانتارێکی پارتی مووچەی خانەنشینی رەت دەکاتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


پەرلەمانتارێکی پارتی مووچەی خانەنشینی رەت دەکاتەوە
مەودا میدیا-

پەرلەمانتارێکی فراکسیۆنی  پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی کوردستان  بڕیاری رەتکردنەوەی مووچەی خانشینی دا کە یەکێک بوو لەماددەکانی پڕۆژە یاسای چاکسازی کە لەلایەن پەرلەمانی کوردستانەوە پەسەندکرا.

رێبوار بابکەیی، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە نوسراوێکدا کە ئاراستەی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان کردووە تێیدا هاتووە "بەپێی ماددەی 7ی لە یاسای چاکسازی لە خانەنشین و مووچە و دەرماڵە ئیمتیازاتەکانی دیکە لە هەرێمی کوردستان-عیراق  کە لە رێکەوتی 16ی کانونی دووەمی 2020 لە پەرلەمانی کوردستان پەسەندکرا، مووچەی خانەنشینی رەت دەکەمەوە".

ئاماژەی بەوەشکردووە "لە کاتێکدا لە دوای تەواوبوونی ئەم خولەی پەرلەمان بە رێژەی 50% خانەنشین دەبم  بە بڕی 4 سەد و دووسەد هەزار مانگانە".
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

چیرۆکی قاوە و نووسین و راگەیاندن

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

کرێکاران لەنێوان دوو بڕیاردا

لەلایەن ئەحمەد محەمەد سەعید


News

قسە مەکە

لەلایەن پرژە زاهیر جەلال