عیراقی

وەزارەتی دارایی عیراق: هیچ بڕێک لە مووچەی فەرمانبەران نابڕین

مەودا میدیا - سلێمانی |


وەزارەتی دارایی عیراق: هیچ بڕێک لە مووچەی فەرمانبەران نابڕین
مەودا مییدا-

وەزارەتی دارایی عیراق رایگەیاند بۆ مووچەی ئەم مانگە بڕیاریانداوە هیچ بڕە پارەیەک لە مووجەی فەرمانبەران نەبڕن.

وەزارەتی دارایی عیراق لە راگەیەنراوێکدا ئەوەی خستەڕوو "ئەو زانیارییانەی کە باس لە لێبڕینی بڕێکی مووچەی فەرمانبەران دەکەن راست نین".

لە راگەیەنراوەکەدا هاتووە "ئەو باجەی پێشنیازکراوە لە مووچەی فەرمانبەران ببڕدرێت، رێژەکەی لە پرۆژەیاسای بودجەی فیدراڵی ساڵی 2021 دا دیاریکراوە، بۆیە هەموارکردنی یان هەموارنەکردنی ئەو رێژەیە لە دەسەڵاتی پەرلەمانەدایە".

ئەمە لەکاتێکدایە کە لە پرۆژە یاسای بودجەی 2021ی عیراقدا کورتهێنان هەیە و حکومەت دەیەوێت بە چەندین رێگە ئەو کورتهێنانە پڕبکەنەوە.

ب.م

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

هەموو گیانلەبەرێک گۆشتخۆرە، بەس ناوی گورگ بەدە

لەلایەن د.نازەنین عوسمان


News

‎ترس لە کشانەوەی بێ گرەنتی

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

رووفاتەکانى ئیسرائیل و رووفاتەکانى ئەنفال

لەلایەن عارف قوربانی


News

ژەنگی مێژوو

لەلایەن نەرمین عوسمان