کوردستانی
کەرتی کارەبای هەرێمى كوردستان دەدرێتە چەند کۆمپانیایەک
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وەزیری کارەبای هەرێمى كوردستان رایگەیاند بۆ سوککردنی باری سەرشانی حکومەت کارەبا دەدەنە کەرتی تایبەت، وتیشی کۆمپانیای تورکی وێستگەی بەرهەمهێنانی کارەبای دروستکردووە.
کەمال محەمەد، وەزیری کارەبای هەرێمى كوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانییدا رایگەیاند "سێ ویستگەی بەرهەمهێنانی کارەبا بە تۆڕی کارەبای هەرێمەوە بەستراونەتەوە کە وێستگەکان لەلایەن کۆمپانیایەکی تورکییەوە دامەزرێنراون".
''ئەم پڕۆژانە بەشێکە لە ھەوڵەکانی حکومەتی ھەرێم بۆ چارەسەری کێشەی کارەبا، ھەروەھا تەندەرمان بە ژمارەیەک کۆمپانیای گەورە داوە بۆ ئەوەی کەرتی کارەبا بە تایبەت بکرێت و کۆتایی ئەم مانگە تەندەرەکان دەکرێنەوە''، وەزیری کارەبای هەرێم وای وت.
ناوبراو ئاماژەی بە کڕینی کارەبا لە تورکیا کرد و وتی ''بڕی 150 مێگاوات کارەبا لە تورکیا دەکڕین بە بڕی حەوت ملیۆن دۆلاری مانگانە، ئەویش بەھۆی ئەوەی کە تێچووی پرۆژەی دھۆک بەھۆی سووتەمەنییەوە، چونکە بە گازوایل کاردەکات نەک بەغاز، ئەوەش وایکرد کارەبا لە تورکیا بکڕین''.
ب.م