کوردستانی
وەزیری بەرگريی تورکیا لە هەولێر چەند کۆبوونەوەیەک ئەنجام دەدات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وەزیری بەرگریی تورکیا لە دوێنێوە لە هەولێرە و ئەمڕۆ چەند کۆبوونەوەیەکی لەگەڵ بەرپرسانی هەرێمی كوردستان لەسەر ئاستی باڵا ئەنجامدەدات.
ئەمڕۆ سێشەممە خولوسی ئاکار، وەزیری بەرگریی تورکیا لەگەڵ مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان کۆبووەوە.
دواتریش ناوبراو لەگەڵ مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان کۆبوویەوە.
ئاکار، پێشتر لەلایەن شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پشمەرگەی هەرێمی كوردستانەوە پشوازی لێکرا دوای ئەوەی سەردانی بەغدای كرد و چەندین كۆبوونەوەی ئەنجامدابوو.
دوێنیش ماڵپەڕی مۆنتی کارلۆ بڵاویکردووەتەوە کە لە سەردانەکەیدا خولوسی ئاکار، وەزیری بەرگریی تورکیا گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی ئەو وڵاتە دەکات لەبارەی هاوکارییە سەربازییەکانیان.
ماڵپەڕەکە ناوەڕۆکی راپۆرتێکی بڵاوکردووەتەوە کە لیژنەی بەرگریی پەرلەمانی عیراق ئامادەی کردووە و داوا دەکات هێزەکانی تورکیا لە هەرێمی کوردستان دەربکرێن.
بەگوێرەی هەواڵی ماڵپەڕەکە، ئاکار دەیەوێت بەرپرسانی عیراقی تێبگەیەنێت کە چوونە دەرەوەی سوپای تورکیا لە هەرێمی کوردستان بە واتای رێخۆشکردن دێت بۆ راگەیاندنی سەربەخۆیی کوردستان.
"بەرپرسانی عیراقی دوودڵن لەوەی جۆو بایدن، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمەریکا پشتیوانی کوردەکان بکات بۆ راگەیاندنی سەربەخۆیی، بۆیە دەیانەوێت لەگەڵ تورکیا هەماهەنگی بکەن بۆ رێگریکردن لەو ئەگەرە" مۆنتی کارلۆ وای بڵاوکردووەتەوە.

ب.م