کوردستانی
رۆژی یەکشەممە مووچەی ئەم شوێنانە دابەش دەکرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
رۆژی یەکشەممە 24ی کانونی دووەمی 2021 وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی 11ی 2020ی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دەکات.
بەپێی ئەو زانیاریانەی مەودا میدیا لە سەرچاوەیەکی تایبەت لە وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان وەریگرتووە، رۆژی یەکشەممە 24ی کانونی دووەمی 2021 مووچەی مانگی 11ی 2020ی وەزارەتی تەندروستی دابەش دەکرێت.
ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەکرد، هەر ئەگەری هەیە لە رۆژی یەکشەممەدا مووچەی وەزارەتی پێشمەرگە و یەکەکانی 70 و 80ی پێشمەرگە و وەزارەتی دارایی و ئابووری دابەش بکرێن، هەروەها دابەشکردنی مووچە بەپێی رێژەی لێبڕینی 21% دەبێت.
س.س