کوردستانی
بە تۆمەتی بڕینی چەند دەرمانخانەیەک دوو کەس دەستگیرکران
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی دوو تۆمەتباری راگەیاند بە تۆمەتی بڕینی چەند دەرمانخانەیەک لەناو شاری سلێمانی و لەکاتی لێکۆڵینەوەدا دانیان بە تاوانەکەیاندا ناوە.
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی دوو تۆمەتباری راگەیاند بە تۆمەتی بڕینی چەند دەرمانخانەیەک لەناو شاری سلێمانی و لەکاتی لێکۆڵینەوەدا دانیان بە تاوانەکەیاندا ناوە.
لە راگەیەندراوەکەی پۆلیسی سلێمانییدا هاتووە "دوای ئەوەی چەند هاونیشتمانییەک سكاڵایان لە بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان تۆماركرد، كە دەرمانخانەكانیان بڕدراون و دزییان لێ كراوە، لێكۆڵینەوەیان دەستپێكردووە و دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر و ناسینەوەی تۆمەتباران، توانراوە دوو تۆمەتبار دەستگیربكرێن كە لە چەند دەرمانخانەیەك لەناو شاری سلێمانی دزییان كردووە".
ئاماژە بەوەشکراوە "لەكاتی دەستگیركردنی تۆمەتبارەکاندا، دەستگیراوە بەسەر ئەو كەلوپەلانەدا كە تۆمەتباران بەكاریانهێناون لەكاتی بڕینی دەرمانخانەكاندا".
پۆلیسی سلێمانی ئەوەشی خستەڕوو "تۆمەتبارەکان بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 443 لە یاسای سزادانی عێراقی راگیراون و دانیان ناوە بە تاوانەكەیاندا".
https://www.facebook.com/SulaymanyahPolice.krd/videos/3494105167310978
س.س