گێتی

ئەو سەربازانەی گومانیان لێ دەکرێت مەیلیان بۆ ترەمپ هەبێت دووردەخرێنەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئەو سەربازانەی گومانیان لێ دەکرێت مەیلیان بۆ ترەمپ هەبێت دووردەخرێنەوە
مەودا میدیا-

وەزارەتی بەرگریی ئەمەریکا، راگەنراوکی بڵاوکردەوە و ئاماژە بەوەکردووە کە پەڕگیری لە هیچ دامەزراوەیەک و بەتایبەتیش لە ریزەکانی سوپا قبوڵ ناکەن.

ئاماژە بەوەشکراوە "12 ئەندامی پاسەوانی نیشتمانیمان لە ئەرکی پاراستنی ئاهەنگی ناساندنی بایدن وەک سەرۆکی نوێی وڵات، وەک رێوشوێنی خۆپارێزی دوور خستوونەتەوە".

دورخستنەوەی ئەو پاسەوانانە لەکاتێکدایە کە گومان دەکرێت هەندێک لەو پاسەوانانەی ئەرکی پاراستنی کۆشک سپییان لە ئەستۆیە مەیلیان بۆ سیاسەتەکانی ترەمپ هەبێت و ئەوەش دەبێتە مەترسی بۆ بەئارامی بەڕێوەچوونی مەراسیمی دەستاودەستکردنی دەسەڵات.

بەگوێرەی راگەیەنراوەکە هێزی پاسەوانی نیشتمانیی ئامادەن ئەمڕۆ چوارشەممە پێشوازی لە تیمی جۆ بایدن بکەن و لە کاتی ئاهەنگی ناساندن و دەستبەکاربوونی سەرۆکدا بیاپارێزن.

ب.م

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان