عیراقی

1909 تووشبووی کۆرۆنا چاکبوونەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


1909 تووشبووی کۆرۆنا چاکبوونەوە
مەودا میدیا-

وەزارەتی تەندروستیی عیراق ئاماری 24 کاتژمێری رابردووی کۆرۆنای بڵاوکردەوە و بەپێی ئامارەکە 746 کەسی دیکە لە پارێزگاکانی عیراق تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و 6 حاڵەتی گیانلەدەستدان تۆمار کراوە و ژمارەی تووشبووانیش بۆ 610 هەزار و 598 کەس بەرزبووەوە.
  
لە راگەیەندراوەکەی وەزارەتی تەندروستیی عیراقدا هاتووە "لەماوەی 24 کاتژمێری رابردوو 746 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراوە، هەروەها 6 حاڵەتی گیانلەدەستدان تۆمارکراوە و 1909 تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆناش چاکبوونەتەوە".
  
جێگای ئاماژەیە، دوایین ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستیی عیراق لەبارەی ژمارەی تووشبووان و گیانلەدەستدانی ڤایرۆسی کۆرۆنا بەمشێوەیەیە، 610 هەزار و 598 کەس تووشبوون و 574 هەزار و 920 کەس چاکبوونەتەوە 12هەزار و 968 تووشبووش گیانیان لەدەستداوە.

س.س
Qaiwan
Qaiwan