کوردستانی
گەنجێک بەهۆی ئەنجامدانی هاوسەرگیریی لەگەڵ کچێک بە چەقۆ کوژرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
نیوەڕۆی ئەمڕۆ بەهۆی ئەنجامدانی هاوسەرگیرییەوە لە ناحیەی گوڵاڵە (جەلەولا) گەنجێک کوژرا و کچەکەش بریندار کرا، بەڕێوەبەری ئاسایشی کۆکسیش دەڵێت "بکوژەکە برای کچەکەیە".
عەقید شەماڵ عەبدولڕەحمان، بەڕێوەبەری ئاسایشی کۆکس بە مەودا میدیای راگەیاند "نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە 20ی کانونی دووەمی 2021 لە بەردەم دادگای ناحیەی گوڵاڵە (جەلەولا) بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتییەوە گەنجێک کوژرا و کچێکیش بریندار کرا".
ئاماژەی بەوەشکرد "بکوژەیە برای کچەکەیە، بەهۆی ئەوەی کوڕەکە کچەکەی خۆشویستووە و ویستوویەتی مارەی بکات لە دادگا، بەڵام برای کچەکە بە چەقۆ هێرشی کردوونەتە سەر لە بەردەم دادگای گوڵاڵە لە ئەنجامدا کوڕەکە کە ناوی (دڵشاد کەریم)ە گیانی لەدەستداوە و کچەکەش بە بریندار بووە".
عەقید شەماڵ عەبدولڕەحمان وتی "کوژراوەکە کوردە و کچەکەش بە رەگەز عەرەبە، هەروەها برای کچەکە لە دوای ئەنجامدانی تاوانەکە هەڵهاتووە".
س.س