کوردستانی
حکومەتی عیراق و هەرێمی کوردستان پێکەوە کاری هاوبەش دەکەن
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئەمڕۆ چوارشەممە 20ی کانونی دووەمی 2021 شاندی وەزارەتی پیشەسازیی عیراق و وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوە، وەزیری بازرگانی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند سەرجەم گرفتەکانی کەرتی پیشەسازی و داواکارییەکانی پیشەسازیی هەرێمیان خستووەتە بەردەم وەزارەتی پیشەسازیی عیراق.
لە دوای کۆبوونەوەکە، کەمال موسلیم وەزیری بازرگانی و پیشەسازی حکومەتی هەرێمی کوردستان و مونهەل عەزیز، وەزیری پیشەسازی عیراق کۆنگرەیەکی رۆژنامەنووسی هاوبەشیان ئەنجامدا و رایانگەیاند "لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆدا سەرجەم پرسەکانی نێوان هەردوولا تاوتوێکران، لەوانە شارە پیشەسازییەکان و ئەو گەشەپێدانی پیشەسازیی لە هەرێمی کوردستان و عێراق و ئاگاداربوون لە بڕیارەکان لە هەرلایەکەوە بێت".
لای خۆشییەوە کەمال موسلیم ئاماژەی بەوەکرد "سەرجەم کێشە و گرفتەکانی کەرتی پیشەسازی و داواکارییەکانی پیشەسازیی هەرێممان خستووەتە بەردەم وەزارەتی پیشەسازیی عیراق، هەروەها ئەمڕۆ بڕیاری پێکهێنانی لیژنەیەکی هاوبەشمان لە وەزارەتی پیشەسازیی عیراق و وەزارەتی پیشەسازیی هەرێمی کوردستان دا تاوەکو چاودێری کارەکانی هەردوولا بکات و دواتر ڕاپۆرتی خۆیان رادەستیی وەزارەتی پیشەسازیی دەکەن".
هەر لە کۆنگرەکەدا وەزیری بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی کوردستان ئاشکرای کرد "لە ماوەیەکی نزیکدا لیژنەیەکی وەزارەتمان سەردانی بەغدا دەکات بۆ جێبەجێکردنی ئەو بڕیارانەی کە ئەمڕۆ لە کۆبوونەوەکەدا دراون".
س.س