کوردستانی

دایک و باوکێک بانگەوازی فرۆشتنی منداڵەکەیان دەکەن

مەودا میدیا - سلێمانی |


دایک و باوکێک بانگەوازی فرۆشتنی منداڵەکەیان دەکەن
مەودا میدیا-

دەزگای ئەمنی قاهیرەی پایتەختی میسر ژن و پیاوێكیان دەستگیر كرد كە لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەکان منداڵەكەیان دەخەنە زیادکردنی ئاشکراوە  بۆ فرۆشتن.

بەگوێرەی زانیارییەكانی ئیدارەی رووبەڕووبوونەوەی كۆچی نایاسای و بازرگانیكردن بە مرۆڤەوە ژنێك و پیاوێکیان لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی فەیسبووك دەستگیرکردووە کە منداڵە تازە بووەكەیان خستوتە زیادکردنی ئاشکراوە بۆ فرۆشتن.

پاش دەستبەسەركردنی ئەو ژن و پیاوە، لەناو مۆبایلەكانیاندا لە بەشی نامەی فەیسبووك و واتسئەپ ژمارەیەكی زۆر نامەی تێدابووە كە ویستوویانە لەبەرانبەر برێك پارە منداڵەكەیان بفرۆشن.

لەئێستادا هەردووكیان دەستبەرسكراون و نێردراون بۆ لێكۆڵینەوە تا دادگا بڕیاری پێویست لەبارەیانەوە بدات، چونكە بەكارێكی نایاسای و لەچوارچێوەی كڕین و فرۆشتن بە مرۆڤەوە مامەڵەیان لەگەڵ دەكرێت.

رۆژنامەی ئەلشروق، وەرگێڕانی هێمن سەعید

ک.ر
Qaiwan
Qaiwan