کوردستانی
رووداوێکی هاتوچۆ دوو قوربانی لێکەوتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئەمڕۆ لەسەر رێگەی سەرەکی کۆیە - سلێمانی لە رووداوێکی هاتوچۆدا کە لەنێوان دوو ئۆتۆمبێلدا روویدا کەسێک گیانی لەدەستدا و کەسێکی دیکەش برینداربوو.
بەڕێوەبەرایەتى هاتوچۆى قەزای کۆیە رایگەیاند "ئەمرۆ پێنجشەممە 21ی کانونی دووەمی 2021 لەسەر رێگەی نێوان كۆیە - سلێمانی رووداوێكی هاتوچۆ لە نێوان دوو ئۆتۆمبێل لە جۆری دەبڵ نیسان و توێتا دەبڵ روویدا و لە ئەنجامدا شۆفێرى یەکێک لە ئۆتۆمبێلەکان گیانی لەدەستدا، شۆفێرەکەی دیکەش برینداربوو".
ئاماژە بەوەشکراوە "ئەو کەسەی گیانی لەدەستداوە تەمەنی 45 ساڵە و ناوی (ش، ق، ح)"، ئەوەش خراوەتەڕوو "هۆکاری رووداوەکە دەگەرێتەوە بۆ خێرای لێخوڕین و پابەندنەبوون بە رێنماییەكانی هاتوچۆوە، كە یەكێک لە ئۆتۆمبێلەکان كۆنترۆڵی لەدەستداوە".
س.س