گێتی
جۆ بایدن ژمارەیەک بڕیاری نوێی دەرکرد
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
جۆ بایدن، سەرۆکی نوێی ئەمەریکا لە سەرەتای دەستبەکاربوونیدا چەند بڕیارێکی نوێی دەرکرد، بە دەرکردنی ئەو بڕیارانەش چەند بڕیارێکی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشووی ئەمەریکای هەڵوەشاندەوە.
دوێنێ 20ی کانونی دووەمی 2021 جۆ بایدن لە کۆنگرێسی ئەمەریکا سوێندی یاسایی خوارد و بووە 46مین سەرۆکی ئەمەریکا، لە دوای دەستبەکاربوونی بایدن ژمارەیەک بڕیاری نوێی دەرکرد.
یەکێک لە بڕیارەکانی بایدن گەڕانەوەی ئەمەریکا بوو بۆ رێککەوتنی پاریس لەبارەی چارەسەرکردنی کێشەی گەرمبوونی زەوی، هەروەها بڕیارێکی دیکەشی گەڕاندنەوەی ئەمەریکا بوو بۆ رێکخراوی تەندروستیی جیهانی، هاوکات بڕیارێکی دیکەشی لابردنی قەدەغە بوو لەسەر پێدانی فیزا بۆ چەند وڵاتێکی ئیسلامی.

س.س