کوردستانی
رێگەکان پاک دەکرێنەوە و لـم و خوێ دەڕێژرێن
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
بەهۆی دابەزینی زیاتری پلەکانی گەرما ئەگەری بەستنی شەقامەکان هەیە بە تایبەت سبەینێ هەینی، بەرپرسی راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی رێگەوبانی سلێمانیش رایدەگەیەنێت ئامادەکارییان کردووە و شەقامەکانیان لم و خوێ رێژ کردووە.
فواد حەمە باقی، بەرپرسی راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی رێگەوبانی سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "لەگەڵ هاتنی ئەم شەپۆلە سەرمایە بۆ هەرێمی کوردستان بە گشتی و سلێمانی بە تایبەتی، تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی رێگەوبانی سلێمانی بەردەوام لە ئامادە باشیدا بوون".
ئاماژەی بەوەشکرد "لە ئێستادا تیمەکانمان سەرقاڵی پاککردنەوەی رێگەکانی پێنجوێن، ئەزمەڕ و قەیوانن، هەروەها شەقامەکان خوێ و لـمی وردی تیادا رژێنراوە، چونکە بەهۆی دابەزینی پلەکانی گەرماوە ئەگەری بەستنی شەقامەکان زیاترە".
ئەوەشی خستەڕوو "لە دوێنی ئێوارەوە تاوەکو ئەمڕۆش هیچ حاڵەتێکی نەخوازراو و رێگە گرتن رووینەداوە، چونکە تیمەکانمان بەردەوام لە ئامادە باشیدابوون و هاوکاری هاوڵاتییانیان کردووە".
س.س