عیراقی
تەقینەوەکانی ئەمڕۆی بەغدا مستەفا کازمی توڕە دەکات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
دوای تەقینەوەکانی ئەمڕۆی شاری بەغدا سەرۆک وەزیرانی عیراق بڕیاریدا گۆڕانکاری لە چەند پۆستێکی ناو دەزگای ئەمنی و هەواڵگری عیراقدا بکات.
بەپێی هەواڵی میدیا عیراقییەکان، لە دوای تەقینەوەکانی ئەمڕۆی بەغدا مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عیراق سەردانی شوێنی تەقینەوەکانی کرد و بڕیاریدا گۆڕانکاریی بکات لە بەرپرسانی دەزگای ئەمنییەکان و هەواڵگریی عیراق، هەروەها داواشی لە دەزگا ئەمنییەکان کرد رێکارە ئەمنییەکان توندتر بکەنەوە.
جێگای ئاماژەیە، ئەمڕۆ پێنجشەممە 21ی کانونی دووەمی 2021 دوو تەقینەوەی گەورە لە شاری بەغدا روویاندا، لە ئەنجامدا 32 کەس گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە 110 کەسیش برینداربوون.
س.س