کوردستانی

رێژەی خۆکوژی لە کەمپەکانی هەرێمی کوردستان روو لە هەڵکشانە

مەودا میدیا - سلێمانی |


رێژەی خۆکوژی لە کەمپەکانی هەرێمی کوردستان روو لە هەڵکشانە
مەودا میدیا-

بەپێی بەدواداچوونەکانی دەزگای لوتکە بۆ کاروباری پەنابەران دەرکەوتووە کە لە ماوەی دوو هەفتەی رابردوودا 11 حاڵەتی خۆکوژی لە کەمپی ئێزیدییەکان رووی داوە و رێژەی خۆکوژی لە ناو پەنابەرە ئێزیدییەکان زیادی کردووە.

هەر بەپێی ئەو راپۆرتەی دەزگای لوتکە بڵاویکردووەتەوە، ئەم حاڵەتە لەناو گەنجەکاندا زیاتر رەنگی داوەتەوە، هۆکارەکانیش دەگەڕێنەوە بۆ خراپی گوزەرانیان لە نێو کەمپەکانی هەرێمی کوردستان و نەبوونی هیوایەک بۆ داهاتوو و هەبوونی گیروگرفت لە پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکانیاندا.

هەر بەپێی زانیارییەکانی دەزگای لوتکە، بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆڤید-19 بارودۆخی پەنابەرە ئێزیدییەکان خراپتر بووە، لە ئێستادا پێویستییان بە هاوکاری و پاڵپشتی زیاترە بۆ رووبەڕووبونەوەی ڤایرۆسەکە، بەڵام حکومەتی هەرێمی کوردستان کەمتەرخەم بووە لە ئاست داواکارییەکانیان.

جێگای ئاماژەیە، لە ساڵی 2014وە لەلایەن رێکخراوی تیرۆرستی داعشەوه هێرشکرایە سەر ئێزیدییەکان و نزیکەی پێنج هەزار ئێزیدی کوژران و ژن و منداڵیان کرانە کۆیلە و کڕین و فرۆشتنیان پێوەدەکرا، هەروەها لە ئێستادا بەپێی راپۆرتەکان زیاتر لە 100 هەزار ئێزیدی لە هەرێمی کوردستاندا نیشتەجێن.

س.س
Qaiwan
Qaiwan