عیراقی

ئەنجامدرانی تەقینەوەکانی دوێنێی بەغدا ئاشکرابوون

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئەنجامدرانی تەقینەوەکانی دوێنێی بەغدا ئاشکرابوون
مەودا میدیا-

دوای تێپەڕبوونی زیاتر لە 20 کاتژمێر بەسەر تەقینەوەکان دوێنی بەغدا رێکخراوی چەکدارانی تیرۆرستی داعش لە راگەیەندراوێکدا بەرپرسیارێتی تەقینەوەکانی گرتە ئەستۆ.

ئەمڕۆ هەینی 22ی کانونی دووەمی 2021 لە راگەیەندراوێکدا تیرۆرستانی داعش بە فەرمی ئەوەیان پشت راستکردەوە کە ئەوان هەردوو کردە تیرۆرستییەکەی دوێنێی گۆڕەپانی تەیەرانی ناوەندی شاری بەغدایان ئەنجامداوە.

جێگای ئاماژەیە، دوێنێ پێنجشەممە 21ی کانونی دووەمی 2021 دوو تەقینەوەی گەورە لە شاری بەغدا روویاندا، لە ئەنجامدا 32 کەس گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە 110 کەسیش برینداربوون.

س.س
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

جەلەوە و مسک الخیتام

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

وڵاتانی ناوچەكە كامیان هەڵدەبژێرن؟

لەلایەن ئه‌رسه‌لان په‌رۆش


News

کوشتنی ژنێک و راچڵەکینی کۆمەڵگەیەک

لەلایەن میهرەبان حسێن


News

کورد چاو لە عەرەب و ئەفغان بکات

لەلایەن بەهێز حسێن