عیراقی
مستەفا کازمی پەیامێکی توند بڵاودەکاتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
سەرۆک وەزیرانی عیراق رایدەگەیەنێت گەلی عیراقی خۆڕاگریی خۆی سەلماندووە دژ بە تیرۆری داعشی تەکفیری، ئاماژە بەوەشدەکات تۆڵەیان بۆ ئەو خوێنە پاکانە توند و لەرزێنەر دەبێت.
مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عیراق لە بارەی تەقینەوەکانی دوێنی بەغدا لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر لە جریوەیەکدا بە زمانی کوردی و عەرەبی نووسیویەتی "گەلی ئێمە خۆڕاگریی خۆی سەلماندووە دژ بە تیرۆری داعشی تەکفیری، ئیرادەی ژیان لای کەسوکارمان لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لە شوێنی تاوانەکەی باب الشرقی پەیامێکی پڕ لە جوامێری و تەحەدای بێوێنەبوو".
لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا مستەفا کازمی دەڵێت "تۆڵەمان بۆ ئەو خوێنە پاکانە توند و لەرزێنەر دەبێت، دەبینن چۆن بەرەنگاری تاریکی دەبینەوە".
جێگای ئاماژەیە، دوێنێ پێنجشەممە 21ی کانونی دووەمی 2021 دوو تەقینەوەی گەورە لە شاری بەغدا روویاندا، لە ئەنجامدا 32 کەس گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە 110 کەسیش برینداربوون.
س.س