گێتی
رۆحانی پەیامێک ئاراستەی جۆ بایدن دەکات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
سەرۆک کۆماری ئێران هیواخوازە جۆ بایدن، سەرۆکی نوێی ئەمەریکا بگەڕێتەوە بۆ رێککەوتننامەی ئەتۆمی 2015، ئاماژە بەوەشدەکات چوار ساڵی سەرۆکایەتی دۆناڵد ترەمپ هیچ بەرهەمێکی نەبووە.
حەسەن رۆحانی، سەرۆک کۆماری ئێران لەمیانەی بەشداریکردنی لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ میدیاکی وڵاتەکەی رایگەیاند "هیوادارم جۆ بایدن سەرۆکی نوێی ئەمەریکا بگەڕێتەوە بۆ رێککەوتننامەی ئەتۆمی 2015، ئەگەر ئەمەریکا بگەڕێتەوە ئەو رێککەوتنە ئەوا ئێران هەموو خاڵەکانی رێککەوتنەکە جێبەجێدەکات".
ئاماژەی بەوەشکرد "ماوەی چوار ساڵی سەرۆکایەتیی دۆناڵد ترەمپ هیچ بەرهەمێکی ئەوتۆی بۆ ئەمەریکا نەبووە، بۆیە بە بوونی جۆ بایدن بە سەرۆکی ئەمەریکا رۆژانی نوێ لە ئەمەریکا بەڕێوەیە".
س.س