کوردستانی
فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا گوندێکی هەرێمی کوردستانیان بۆردوومانکرد
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بۆردوومانی گوندی چیکانیان لە سنووری حاجی ئۆمەران کرد، لە ئەنجامدا زەرەر و زیانێکی زۆر بەر مەڕوماڵاتی دانیشتووانی ئەو ناوچەیە کەوت.
بەپێی زانیارییەکانی مەودا میدیا، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی 22ی کانونی دووەمی 2021 فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بۆردوومانی گوندی چیکانیان لە سنووری حاجی ئۆمەران کرد.
هەر بەپێی زانیارییەکان، فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا لە حەسارێکی مەڕوماڵاتی هاوڵاتییەکیان داوە لەو ناوچەیە و لە ئەنجامدا زیاتر لە 200 سەر مەڕوماڵات مرداربوونەتەوە، بەڵام هیچ کەسێک بەهۆی بۆردوومانەکەوە گیانی لەدەستنەداوە.
س.س