کوردستانی
کوردبوون دەدرێتە پاڵ سەرۆکی ئەمەریکا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
پەرلەمانتارێكی پێشووی پارتی داد و گەشەپێدانی توركیا، رایگەیاندووە سەرۆكی ئەمەریكا بەڕەچەڵەك كوردە باس لەوەش دەکات لەگەڵ ئەوەی باوەڕپێكردنی ئەو شتە قورسە، بەڵام ئاسانە ئەگەر سەیری هەڵوێستەكانی بایدن بكەین.
ئۆرهام میرئۆغلۆ، پەرلەمانتاری پێشوی پارتەكەی ئەردۆغان، ئەکەپە لە جریوەیەکدا دەڵێت "هاوڕێیەكی كورد كە بەم دواییانە قسەم لەگەڵ كرد، پێی وتم، ناوی راستەقینەی جۆ بایدن،سەرۆکی ئەمەریکا جیمۆی بەهادین ئاغایە و سەربە عەشیرەتی بیرۆكی كوردییە."
میرئۆغلۆ دەشڵێت "لەگەڵ ئەوەی باوەڕپێكردنی ئەو شتە قورسە، بەڵام ئاسانە ئەگەر سەیری هەڵوێستەكانی بایدن بکەیت دژ بە تورکیا ".
ک. ر
ک. ر