گێتی
لەبارەی درەختێکەوە زانیاری سەرسوڕهێنەر ئاشکرا دەبێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
درەختێکی بەحرەینی بە درەختێكی سەرسوڕهێنەر دادەنرێت لە نێو دڵی بیابانی وڵاتی بەحرەیندا و باس لەوەدەکرێت تەمەنی زیاتر لە 100 ساڵ دەبێت باس لەوەش دەکرێت ئەم دەرختە نەوەی دارەكانی ئەكاسیایە و لە ناوخۆی وڵاتەكەدا بە دار عەوسەج ناسراوە
لەبارەی درەختی ژیان شارەزایان و شوێنەوارناسانی بەحرەین ئاماژەیان بەوە کردووە "مانەوەی بە سەوزی و خۆڕاگری دەرختەکە لە نێو بیابانەکەدا، دەگەرێتەوە بۆ رەگی دەرختەكە كە بە سەدان مەتر بە ژێر زەویدا درێژ بووەتەوە و بەدڵنیاییەوە ئاو لەوێدا بوونی هەیە، بەڵام لە شوێنێكی زۆرقوڵدا".
شارەزایان لەبارەی تەمەنی درەختەکەوە دەڵێن "ئەوەیە زیاتر لە 400 ساڵ لەمەوپێش چەندین خانووی بچوك لەو بیابانەدا هەبووە خەڵكی تێدا ژیاوە سەرچاوەی ئاویش بەردەست بووە، بەڵام بەهۆی ئەوەی ناوچەكە بیابانە هەر زوو گرفتی كەم ئاوییان بۆ دروست بووە و شوێنەكانیان چوڵكردووە".
ئاماژە بەوەشدەكەن "ئەم دەرختە نەوەی دارەكانی ئەكاسیایە و لە ناوخۆی وڵاتەكەدا بە دار عەوسەج ناسراوە ،مێژووی دارەكە دەگەرێتەوە بۆ سەدەی 16 ی زاینی، ئەوەی جێی سەرنجە سەرەڕای نەبوونی هیچ سەرچاوەیەكی ئاو ئەم درەختە تائێستا بە سەوزی ماوتەوە".