کوردستانی

ئەمڕۆ مووچەی چەند شوێنێک دابەش دەکرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئەمڕۆ مووچەی چەند شوێنێک دابەش دەکرێت
مەودا میدیا-

وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان خشتەی دابەشکردنی مووچەی مانگی یەکی 2021ی سەرجەم وەزارەت و دەستەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستانی بڵاوکردەوە کە بەم شێوەیەی خوارەوەیە:

- رۆژی یەکشەممە رێکەوتی 24ی کانونی دووەمی2021 مووچه‌ی ئەم وەزارەت و شوێنانە دەدرێت:
وەزارەتی تەندروستی
دیوان و لیواکانی وەزارەتی پێشمەرگە
یەکەی 70 و 80ی وەزارەتی پێشمەرگە
وه‌زاره‌تى دارایی و ئابووری

- رۆژی دووشەممە رێکەوتی 25ی کانونی دووەمی2021 مووچەی ئەم وەزارەت و شوێنانە دەدرێت:
وەزارەتی ناوخۆ
هێزەکانی زێرەڤانی
هێزی بەرگری و فریاکەوتن
بەڕێوەبەرایەتیی رەگەزنامەی هەرێم
وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالکراوان
کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان
زیندانیانیی سیاسی

- رۆژی سێشەممە رێکەوتی 26ی کانونی دووەمی 2021 مووچەی ئەم وەزارەت و شوێنانە دابەش دەکرێت:
وەزارەتی پەروەردە
ئەنجومەنی ئاسایش
دەزگای گشتیی ئاسایش

- رۆژی چوارشەممە رێکەوتی 27ی کانونی دووەمی 2021 مووچەی ئەم شوێنانە دابەش دەکرێت:
وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی
مووچەی کەمئەندامان (خاوەن پێداویستی تایبەت)
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی 
وەزارەتی داد
وەزارەتی سامانە سرووشتییەكان
وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی
وەزارەتی پلاندانان
وەزارەتی پیشەسازی و بازرگانی
وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن
ئەنجومەنی دادوەری
دیوانی چاودێریی دارایی
دەستەی مافی مرۆڤ
دەستەی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی هەرێم
دەستەی ژینگە
دەستەی وەبەرهێنان
دەستەی دەسپاكی
كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و راپرسی
دەزگای گشتیی كاروباری مین

- رۆژی پێنجشه‌ممه رێکەوتی 28ی کانونی دووەمی 2021 مووچەی ئەم شوێنانە دابەش دەکرێت:
وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار 
وەزارەتی کارەبا
وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو
وه‌زاره‌تى ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن
وه‌زاره‌تى رۆشنبیری و لاوان
سەرۆکایەتیی هەرێم
ئەنجوومەنی وەزیران
سەرۆکایەتیی پەرلەمان
خانەنشینانی پێشمەرگە 

- رۆژی هەینی رێکەوتی 29ی کانونی دووەمی 2021 مووچەی ئەم شوێنە دەدرێت:
خانەنشینی مەدەنی.

س.س
Qaiwan
Qaiwan