کوردستانی

بە تۆمەتی فێڵکردن لە هاوڵاتییان دوو کەس دەستگیرکران

مەودا میدیا - سلێمانی |


بە تۆمەتی فێڵکردن لە هاوڵاتییان دوو کەس دەستگیرکران
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی دوو تۆمەتباری راگەیاند بە تۆمەتی فێڵکردن لە هاوڵاتییەک و وەرگرتنی پارە لێی، هەرەەها دەستیش بەسەر ماتۆڕسکیلێکدا گیراوە.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە "شەوی 19ی کانونی دووەمی 2021 لە شەقامی بازنەیی مەلیک مەحمود دوو تۆمەتبار کە رێکەوتبوون لەگەڵ هاوڵاتییەک کە کەلوپەلی پێبفرۆشن دوای ئەوەی کە دەگەنە لای هاوڵاتییەکە پارەکەی لێوەردەگرن و پەمپی بیبەر دەکەن بەدەموچاویداو هەڵدێن، دوای ئاگادارکرنەوەی پۆلیس، مەفرەزەکانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان لێکۆڵینەوەکانیان دەستپێکرد و توانیان هەردوو تۆمەتبارەکە دەستگیر بکەن و دەستیشبگرن بەسەر ماتۆڕسکیلێکدا کە بە تۆمەتباران بووە".

ئاماژە بەوەشکراوە "لەئێستادا هەردوو تۆمەتبار (چ. خ. م) لەدایکبووی 2000 و (د. ا. خ) لەدایکبووی 1998 بە بڕیای بەڕێز دادوەر راگیراون و لێکۆڵینەوە لەگەڵیاندا بەردەوامە".

س.س