کوردستانی

وەزیری تەندروستی: ژمارە و رێژەی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە بەرزبوونەوە دایە

مەودا میدیا - سلێمانی |


وەزیری تەندروستی: ژمارە و رێژەی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە بەرزبوونەوە دایە
مەودا میدیا-

وەزیری تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت ژمارە و رێژەی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە بەرزبوونەوە دایە، ئاماژە بەوەشدەکات ڤایرۆسی نوێی کۆرۆنا گواستنەوەی خێراترە.

د. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "ژمارە و رێژەی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە بەرزبوونەوە دایە، حالەتەکانی گومانلێکراو بە تووشبوون بە زنجیرەی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا دڵنیاکرایەوە کە بوونی هەیە و رۆژانە ئەم جۆرە ڤایرۆسە نوێیە دەستنیشان دەکرێت و گواستنەوەی خێراترە".

ئاماژەی بەوەشکردووە "ئاگاداری خۆتان و منداڵەکانتان بن، لەبەرکردنی ماسک و دوورکەوتنەوە لەیەکتر تا ئێستاش گرنگترن رێکاری خۆپارێزیە".

س.س
Qaiwan
Qaiwan