وەرزش
زانیاری نوێ لەسەر نوێکردنەوەی بۆندەکەی رامۆس ئاشکرابوو
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا- سەباح خضر
رۆژنامەکانی ئیسپانیا باس لەوە دەکەن کە ئیدارەی یانەی ریاڵ مەدرید و سێرجیو رامۆس خەریکە دەگەنە رێکەوتنی کۆتایی لەسەر نوێکردنەوەی بۆندی ئەو یاریزانە.
رۆژنامەی مارکا ئەوەی ئاشکراکردووە: کە نوێکردنەوەی بۆندەکەی رامۆس بۆ ماوەی دوو ساڵ دەبێت، جگە لەوەش ئەو یاریزانە رازی بووە کە رێژەی %10ی مووچەکەی کەم بکرێتەوە.
رامۆس لە کۆتایی ئەم وەرزەدا بۆندەکەی لەگەڵ یانەی ریاڵ مەدرید کۆتایی دێت، بەڵام لە چەند رۆژی رابردوودا هەواڵی ئەوە بڵاوکرایەوە کە ئەو یاریزانەی یانەی شاهانە پێ ناچێت بۆندەکەی نوێ بکاتەوە، چونکە فلورینتینو پیریزی سەرۆکی یانەکە داوای لە رامۆس کردبوو کە دەستبەرداری رێژەی %10ی مووچەکە ببێت.
هەمان رۆژنامە ئەوەشی راگەیاندووە: کە پێ دەچێت لە نزیکترین کاتدا ئەو رێکەوتنە ئاشکرابکرێت.

بیروڕا