تەکنەلۆژیا

کیا جۆرێکی نوێی ئۆتۆمبێل دەهێنێتە هەرێمی کوردستان

مەودا میدیا - سلێمانی |


کیا جۆرێکی نوێی ئۆتۆمبێل دەهێنێتە هەرێمی کوردستان
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

کۆمپانیانی کیا رایدەگەیەنێت ئۆتۆمبێلی شێوە سپۆرت و پتەو بەردەست دەبێ بۆ کڕیارەکان لە هەرێمی کوردستان و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەفریقا، لە مانگی شوبات سۆنێت سەرەتا وەکو چەمکێک دەرکەوت لە ئەوتۆ ئکسپۆ لە دەلهی، گەشەی کرد بۆ ئەوەی پێوەری تازە دابنێ لە دیزاین و تەکنەلۆژی و جوڵە و سەلامەتی
 
‎کۆمپانیای کیا ئاماژەی بەوەشکردووە "سۆنێتی بەهێز و شارستانی گەشت بۆ دەستنیشانکردنی بازاڕەکان لە کوردستان رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەفریقا، بەشێوەیەک دیزاین کراوە کە بوێر بێت و لەبیرنەکرێ تایبەتمەندیەکانی سۆنێتی شێوە سپۆرت تایبەتە بە کۆمەڵەی خۆی و لەو مۆدێلە تازەی کیا کۆدەبێتەوە، کڕیارەکان ئێستا دەتوانن سەردانی مامەڵەکارەکانی کیا بکەن بەشێوەیەکی ئۆنلاین یاخود سەردانی پێشانگاکانیان بکەن بۆ زانینی زیاتر لەسەر مۆدێلەکان و ناو تۆمار بکەن بۆ تاقیکردنەوەکی شۆفێری بەو مۆدێلە تازەی کیا".

‎ئەوەشخراوەتەڕوو "لەگەڵ چەند بژاردەیەک لە هێزی جوڵە پێکەر، تایبەتمەندیەکانی سۆنێتی نوێی سەرنجڕاکێش لە شێوازێکی تازەگەر لە بەشی دەرەوەی کە وا لە سۆنێت دەکات ببێ لە یەکێک لە ئۆتۆمبێلەکانی خێزانی کیا کە براوەی خەڵاتە جیهانیەکانن. بە جوڵەیەکی سەرنجڕاکێش و باوەڕبەخۆبون و هەیکەلێکی پتەو نوێنەرایەتی واژۆی کیا دەکات بە شێوە سەرنجڕاکێش و دڵڕفێنەکەی و بە تایبەتمەندی رووناکەرەوەکەی کە لە رۆژ دیمەنێکی جوان دەبەخشێت".

کۆمپانیاکە باسی لەوەشکردووە "کیا مۆتۆرز لە پێش هەموو شتێکەوە رەچاوی سەلامەتی بەکارهێنەرەکانی کردووە هەر بۆیە دوو لەسەر سێی لاشەی کیا بە پلێتێکی زۆر بەهێز و خۆڕاگر دروستکراوە کە شێوە و کێشێکی گونجاوی بە ئۆتۆمبێلەکە بەخشیووە، کیا دڵنیاتان دەکاتەوە لەگەڵ هەموو شۆفێری کردنێک بە سۆنێت سەلامەتیەکی تەواو بەردەستە بە هۆی بونی چەند تایبەتمەندیەکی باش لە سیستەمی سەلامەتی کیا، سیستەمی سەلامەتی سۆنێت پێکدێت لە شەش پەڕەشوتی سەلامەتی و ئەی بی ئێسێکی بەهێز لەگەڵ بانسێکی پتەو، سیستەمی EBD و ESC کە وادەکا هێزێکی یەکسان بخرێتە سەر هەر چوار تایەکە لە کاتی ئیستۆپ کرن لە خێرایەکی زۆر، سیستەمی HAC کە یارمەتی شۆفێر دەدا بۆ دەستکردن بە جۆڵە بە شێوەیەکی ئاسان لە ڕێگا هەوراز و سەختەکان، هەستیارێکی بەهێزی پارککردن لە بەشی دواوە و پێشەوەی ئۆتۆمبێلەکە، سیستەمی چاودێری پەستانی تایەکان، سیستەمی ISOFIX کە تایبەتە بە سەلامەتی جێگای دانیشتنی منداڵان".

س.س
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

جەلەوە و مسک الخیتام

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

وڵاتانی ناوچەكە كامیان هەڵدەبژێرن؟

لەلایەن ئه‌رسه‌لان په‌رۆش


News

کوشتنی ژنێک و راچڵەکینی کۆمەڵگەیەک

لەلایەن میهرەبان حسێن


News

کورد چاو لە عەرەب و ئەفغان بکات

لەلایەن بەهێز حسێن