ئابووری

کاریگەریی بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار لەسەر نرخی زێڕ

مەودا میدیا - سلێمانی |


کاریگەریی بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار لەسەر نرخی زێڕ
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا بەردەوامە لە بەرزبوونەوە، وتەبێژی سەندیکای زەڕەنگەرانی هەولێریش ئاماژە بەوەدەکات تاوەکو بەهای دۆلار بەرزبێتەوە بەرانبەر بە دیناری عیراقی نرخی زێڕیش زیاتر بەرز دەبێتەوە. 

هەندرێن عەبدولڕەحمان، وتەبێژی سەندیکای زەڕەنگەرانی هەولێر بە مەودا میدیای راگەیاند "نرخی یەک ئۆنسەی جیهانی زێڕ بە 1726 دۆلارە و بەهای  100 دۆلاری ئەمەریکیش بە 145 هەزار و 850 دینارە".

ئاماژەی بەوەشکرد "ئەگەر بەهای دۆلار بەرانبەر بە دیناری عیراقی دابەزینی بەخۆیەوە ببینیایە، ئەوا نرخی مسقاڵێک زێڕ نزیکەی 30 هەزار دینار دادەبەزی، بۆیە دەتوانین بڵێین تاوەکو بەهای دۆلار بەرزبێتەوە بەرانبەر بە دیناری عیراقی نرخی زێڕیش زیاتر بەرز دەبێتەوە".

س.س
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خانزاد خاتوون؛ تەوارێکی حوکمڕان

لەلایەن زوڵفان غەریب



News

غاز وەکو مۆرانەی عیراق

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە