عیراقی

وه‌زاره‌تى ته‌ندروستىیی عیراق: له‌ رۆژێكدا پێنج هه‌زار كه‌س توشى كۆرۆنا بوون

مەودا میدیا - سلێمانی |


وه‌زاره‌تى ته‌ندروستىیی عیراق: له‌ رۆژێكدا پێنج هه‌زار كه‌س توشى كۆرۆنا بوون

مه‌ودا میدیا-

وەزارەتى تەندروستیى عیراق رایگه‌یاند، له‌ رۆژێكدا پێنج هه‌زار كه‌س توشى كۆرۆنابوون و، بڕیارى کەمکردنەوەى رێکارەکانى قەدەغەى هاتوچۆش پەیوەندى بە کەمبوونەوەى رێژەى توشبووانى کۆروناوه‌ نییە.

وەزارەتەکە، لە راگەیەنراوێکدا ئاشکراشیکردووە "بۆ ھەموو لایەک روونیدەکەینەوە کە بڕیاری سووکردنی قەدەغەی ھاتوچۆ و کردنەوەی چێشتخانە، مۆڵ و قاوەخانەکان، پەیوەست نییە بە رەوشی ڤایرۆسی کۆرۆنا، بەڵکو لەبەر ھاووڵاتییانە بۆ ئەوەی بتوانن بژێوی خۆیان دابین بکەن، بەڵام بە مەرجی جێبەجێکردنی رێوشوێنەکانی خۆپارێزیی".

راشیگه‌یاندووه‌ "بەردەوامی بەرزبوونەوەی ژمارەی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا، جێگەی نیگەرانییە، چونکە لەم رۆژانەی دواییدا، ژمارەی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە رۆژێکدا گەیشتووەتە پێنج ھەزار کەس، هه‌روه‌ك رەوشی ئێستای ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لە عیراق مەترسیدارە و لەبەر ئەوە داوا لە ھاووڵاتییان دەکەین کە زیاتر پابەندبن بە رێوشوێنەکانی خۆپارێزیی بەتایبەتیش بەستنی ماسك".

تا ئێستا 784 ھەزار و 716 کەس لە عیراق تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و، لەو ژمارەیەش 13ھەزار و937 کەس گیانیان لەدەستداوە و، 706 ھەزار و 904ی دیکەیش چاکبوونەتەوە.

هـ.ع


Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان