کوردستانی

له‌ هه‌رێمی كوردستان گه‌شتی عه‌مره‌ ده‌ستپێدەکاتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


له‌ هه‌رێمی كوردستان گه‌شتی عه‌مره‌ ده‌ستپێدەکاتەوە

مه‌ودا میدیا-

پاش ئه‌وه‌ی به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه‌ گه‌شتی عه‌مره‌كارانی هه‌رێمی كوردستان بۆ وڵاتى سعوودییه‌ راوه‌ستابوو، به‌یانی ئه‌مڕۆ جارێكی دیکە ئه‌و گه‌شته‌ ده‌ستیپێكرده‌وه‌.

وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌ راگه‌یەندراوێكدا ئاشكرایكردووه‌ "دوای وەستانی بۆ ماوەی زیاتر لە ساڵێک بەھۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا، ئه‌مڕۆ 21ی ئاداری 2021، یەکەمین گەشتی عەمرەکارانی کوردستان بۆ عه‌ره‌بستانی سعوودییه‌ ئه‌نجامدرا".

راشیگه‌یاندووه‌ "گەشتەکە عەمرەکارانی پارێزگای سلێمانییە و لە 24 عەمرەکار پێکدێت، دوای جێبەجێکردنی رێکارە تەندروستییەکان یەکەمین گەشتی عەمرە، بەرەبەیانی ئه‌مڕۆ کاتژمێر 4ی بەیانی لە فرۆکەخانەی سلێمانی رۆشتوون بۆ سعوودییه‌".

بەهۆى ڤایرۆسی كۆرۆناوه‌ ساڵی رابردوو له زۆرینه‌ی وڵاتانی جیهان گه‌شته‌ ئاسمانییه‌كان له‌نێوان وڵاتاندا راگیراو، عه‌ره‌بستانی سعودیه‌ش یه‌كێك بوو له‌و وڵاتانه‌ی گه‌شتكردنی حاجی و عه‌مره‌كارانی بۆ وڵاته‌كه‌ی راگرت.

هـ.ع


Qaiwan
Qaiwan