کوردستانی

هه‌ورامان گه‌چێنه‌یی: نه‌ورۆز په‌یوه‌ندى به‌ كورده‌وه‌ نییه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


هه‌ورامان گه‌چێنه‌یی: نه‌ورۆز په‌یوه‌ندى به‌ كورده‌وه‌ نییه‌
مه‌ودا میدیا-

ئه‌ندام په‌رله‌مانێكى كۆمه‌ڵى دادگه‌ریی كوردستان كه‌ هاوكات سه‌رۆكى لیژنه‌ى ئه‌وقافیشه‌ رایده‌گه‌یه‌نێت، نه‌ورۆز په‌یوه‌ندى به‌ كورده‌وه‌ نییه‌.

هه‌ورامان گه‌چێنه‌یی، ئه‌ندامى په‌رله‌مانى كوردستان له‌سه‌ر لیستى كۆمه‌ڵ لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک نووسیویەتى، "بڕواداران تەنها و تەنها دوو جەژنیان هەیە، جەژنی رەمەزان و جەژنی قوربان، هەردووکیشیان لەلایەن پەروەردگاری جیهانەکانەوە بۆمان دیاری کراوە". وتیشى، "نەورۆزیش نە جەژنەو نە هیچ پەیوەندی بە قەومی کوردەوە هەیە".

لەلایەکى دیکەوە، شه‌وى رابردوو عەلی باپیر، ئه‌میرى كۆمه‌ڵى دادگه‌ریی كوردستان، لەبارەی حەرام و حەڵاڵی ئاگری نەورۆز وتى، "ئاگر كردنه‌وه‌ چ له‌ رۆژى نه‌ورۆزدا وه‌ك یادێكى نه‌ته‌وه‌یی و چ له‌هه‌ر رۆژێكی دیكه‌دا ره‌وایه‌، چونكه‌ هیچ ده‌قێكى شه‌رعیی له‌سه‌ر قه‌ده‌غه‌كردنى نییه".

هـ.ع

Qaiwan
Qaiwan